مێژووی رابردوومان دەبێتە شوناس و شانازی کارکردنمان بۆ داهاتوو، بە شانازیەوە لە ماوەی دامەزراندنی چەند سالەی پیشووی کۆمپانیا یەکێکە بووین لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بازرگانی دەرمانی ڤێتێرنەری، کو توانیومانە ڕێکەوتن لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی جیهان بکەین و دەرمانی کاریگەری بەرهەم بهێنین و تا ڕادەیەکی باش سەرچاوەی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی پڕۆژەکانی کێلگە پەلەوەرکان و سەرجەم پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی و ئاژەڵی دابەستە بین.
هەرئەمەش وادەکات هەنگاوی داهاتوومان کاریگەرتر و بوێرانەتربێت، ئەمەش هانمان دەدات کە نوێترین دەرمان و پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە فەراهەم بکەین بۆ هاوبەشەکانمان ، لە ئیستا توانراوە هەلی کار بۆ چەندین کارمەند و پزیشکی ڤێتێرنەری بڕەخسێنین، بێگومان بە گرتنە بەری ئەم هەنگاوەش هەلی کارکردن زیاتر دەخەینە ڕوو لەسەرجەم پیشە جیاوازەکان
باشترینەکانی ڤێت، ئێمە پێشکەشی دەکەین