چالاکی

یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بایۆڤێت ٢٠٢٦ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

October 29, 2026
یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بایۆڤێت ٢٠٢٦ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو
  • لەژێر چاودێری و بەسەرپەرشتی ( ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری ، بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری ڕاپەڕین .سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری /لقی ڕاپەڕین) ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان،پزیشکان، توێژەران، مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕانی بوارەکە لە سەرتاسەری کوردستان، بەشی توێژینەوەی کۆمپانیای بایۆڤێت «یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بایۆڤێت ٢٠٢٦»ی لە دەڤەری ڕاپەڕین ئەنجامدا.
  • ئەم کۆنفرانسە زانستییە لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون، و گەشەپێدانی کەرتی ڤێتەرنەری لە کوردستان بەڕێوەچوو.
  • دەرفەتێکی گرنگ و بەپێز بوو بۆ کۆبوونەوەی دروستکەرانی پاشەڕۆژی کەرتی ڤێتەرنەری، بە مەبەستی گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر نوێترین پێشکەوتن و توێژینەوە زانستییەکان.
  • سوپاس بۆ ئامادەبوونی هەموو ئەو ئازیزانەی لە سەرتاسەری کوردستانەوە گەیشتبوونە دەڤەری ڕاپەڕین