چالاکی

حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین

May 26, 2026
حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین

بە خۆشحاڵییەوە لە حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین، کە تایبەت بوو بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی توێژینەوەی خوێندکارانی دوا قۆناغی بەشە جیاوازەکان، یەکێک لە توێژینەوەکانم لە کۆلێژی کشتوکاڵ / بەشی سامانی ئاژەڵ، کە لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری دوا قۆناغ بەکار هێنرا و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی خۆماندا ئەنجامدرا، بە پلەی “نایاب” هەڵبژێردرا لەسەر ئاستی زانکۆی ڕاپەڕین 🏆🎓

📌 توێژینەوەکە لەسەر مریشکی دەواجین ئەنجامدرا، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی مریشکێکی تەندروست و باشتر بۆ سفرە و خوانەکانمان.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە کاریگەرییەکی زۆر باشی هەبوو لەسەر:

✅ خێراکردنی گەشەی مریشک

✅ بەرزکردنەوەی بەرگری دژی نەخۆشیەکان

✅ کەمکردنەوەی ماوەی گەشە

✅ کەمکردنەوەی کاریگەری تەسەموومی عەلەف

✅ کەمکردنەوەی هەلاکات

✅ کەمکردنەوەی خەرجی دەرمان

✅ زیادکردنی ڕێژەی قازانج و کەمکردنەوەی تێچوو

✅ باشترکردنی گۆرینی عەلەف بۆ گۆشت (FCR)

✅ و چەندین سودی ناراستەوخۆی تر

🌱 بۆ بەدیهێنانی ئەم ئەنجامانە، پەرەمان بە پێکهاتەیەکی ١٠٠٪ سروشتی داوە کە تێکەڵ بە عەلەف دەکرێت و لە یەک ڕۆژییەوە بۆ جوجک بەکاردێت تاکو قۆناغی بازاڕکردن.

خۆشبەختانە ئەم پێکهاتە سروشتییە:

✔️ هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نیە

✔️ پارێزگاری لە تەندروستی مرۆڤ و ژینگە دەکات

✔️ یارمەتیدەری بەرهەمهێنانی خۆراکێکی تەندروستە

وێنەی زیاتر