چالاکی

بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان

May 26, 2026
بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان

ە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و ڕێزگرتن لە هەوڵ و ماندووبوونی تیم، بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش کرا بە سەرجەم کارمەندانی کلینیکی پزیشکی ڤێتێر نەری، لەلایەن بەڕێز دکتۆر هانا خدر حەوێز وەک خاوەنی کلینیک.

🏅🏆🎖️لە دوای بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە هەموو کارمەندان، بۆ دڵسۆزی، خزمەتگوزاریی بەردەوام و پابەندبوونی پیشەسازی، بڕوانامەی تایبەتی ڕێزلێنانیش پێشکەش کرا بە بەڕێز هیوا پیرۆت عبدالله.

💡 بێگومان لە پشت هەر سەرکەوتنێک تیمێکی بەهێز هەیە 💪

تیمێک کە هۆکاری سەرەکیی بەرەوپێشچوون، گەشە و گۆڕانکارییەکانە.

✅🏅ئەم بڕوانامەیە نیشانەی تواناداری، پابەندبوون، بەرپرسیارێتی بەرز و بەردەوامییە لە کاردا 📈

وەک خاوەنی کلینیک، شانازی دەکەم بە سەرجەم کارمەندانم ئەم بڕوانامەیەش دانپێدانانێکی ڕاستەقینەیە بۆ هەوڵی بەردەوام و پابەندبوون بە باشترین ستانداردەکانی چاودێری و خزمەتگوزاریی ئاژەڵان.

ئەم سەرکەوتنە هی تیمێکی بەهێز و بەهەوڵە. 🐾

وێنەی زیاتر